حوزه‌یران 28, 2022 12:50 PM

چاڤی دەرگا بەرووی هێنانی ئەستێرەیەک دادەخات

چاڤی هێرناندێز

پێگەکانی ئیتاڵیا، بڵاویدەکەنەوە کە چاڤی هێرناندێز هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێنانی ئەستێرەیەکی سێریا A ئاشکرا دەکات.

پێگەی”لاگازێتا دیللۆ سپۆڕت“ ـی ئیتاڵی رایدەگەیێنت کە، چاڤی هێرناندێز بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ پاولۆ دیبالا بەشیاو نازانێت. هاوینی داهاتوو دیبالا، گرێبەستی لەگەڵ یوڤێنتۆس تەواو دەبێت، یانەکەی دووپاتیکردوەتەوە کە، لەگەڵ ئەسێترە ئارجێنتینیەکە نەگەیشتونەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و لەمێرکاتۆی هاوینە ریزەکانی بیانکۆنێری جێدەهێڵێت.

پێگە ئیتاڵییەکە، نایشارێتەوە کە لەبارسێلۆنا جێگەی پاولۆ نابێتەوه، چونکە چاڤی پێی وایە باوەڕی بەتواناکانی نییە هەستدەکات لەگەڵ شێوازی یاریی کردنی ناگونجێت.
بازاڕی دیبالا گەرمە ژمارەیەک یانەی گەورەی ئەوروپا وەک ”پاریس سانجێرمان، ریال مەدرید، تۆتنهام، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئینتەرمیلان و ناپۆلی، بۆ دەستخستنی تواناکانی لەسەرهێڵن.

پاولۆ دیبالا، لەم وەرزە بەشداری 29 یاریی کردووە لەگەڵ یوڤێنتۆس و 13 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمارکردووە.

پاولۆ دیبالا

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌