بارسێلۆنا سێ یاریزانی وەک جێگرەوەی جۆردی ئەلبا دیاریی کردووە

 

میندی بەرگریکاری لیۆنی فرەنسی

 

بارسێلۆنا بەردەوامە لەسەر چاکسازی کردن لە باڵی چەپی یانەکەی، کە لە ئێستادا تەنیا جۆردی ئەلبا یاریی لەو شوێنە دەکات، تا ئێستاش بۆندەکی نوێ نەکردۆتەوە، رۆژنامەی مۆندۆ و سپۆرت باس لە جێگرەوەی ئەو یاریزانە دەکەن لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەی بۆندی جۆردی ئەلبا لەگەڵ یانەکە

رۆژنامەکان ئامەژەی بەوە کردووە بارسێلۆنا سێ یاریزانی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو کار لەسەر ئەوە بکات یەکێکیان بگوازێتەوە ریزی یانەکە، یەکەم یاریزان بەرگریکاری لاوی باڵی چەپی لیۆنی فڕەنسی فیرلاند میندیە، ئەو یاریزانە بە ئاستێکی نایاب دەردەکەوێت و ئیریک ئەبیدال بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە زۆر سەرسامە بە ئاستی،

یاریزانی دووەم بەرگریکاری باڵی چەپی ئاتلێتیکۆ مەدرید فلیپی لویسە کە پێشبینی دەکرێت بە خۆرایی ڕوو لە یانەکە بکات دوای ئەوەی کۆتایی هاتنی بۆندەکەی لە سەرەتایی وەرزی داهاتوو،

یاریزانی سێیەم یاریزانی لاوی یانەی ریال بیتیس جۆنیۆر فیربویە، ئەم یاریزانەش پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ، یاریزانێکی ئاست بەرزی یانە ئیسپانیەکەیە

جۆردی ئەلبا لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی بە بۆندەکەی دێت، یانەکە لە هەوڵی نوێ کردنەوەی بۆندەکەیەتی بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێکی فەرمی لەسەر نوێ کردنەوەی بۆندەکەی نیە، تەنیا لێدوانی بارتۆمیۆ سەرۆکی یانە نەبێت کە باسی کردووە هەوڵی جدی دەدەن بۆ نوێ کردنەوەی بۆندەکەی

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart