چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا سەرنج لەسەر یاریی هاتنی قۆناغی 16 نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەخاتەڕوو.
ریال مەدرید، بەئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو لە پاریس سانجێرمانی بردەوە بە 3-1 براوەبوو، پەڕیوە قۆناغی 8 ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
چاڤی هێرناندێز، لەبارەی یارییەکە گوتی،” پاریس بەسەرەتایەکی باش دەستیپێکرد، بەڵام کاردانەوەی ریال مەدرید لەنیوەی دووەم زۆر بەهێزبوو لەماوەی 25 خولەک هەموو شتێکی پێچەوانە کردەوە.”
لەبارەی مێسی، چاڤی رایگەیاند،” پەیوەندییەکی دۆستانەم لەگەڵ مێسی هەیە، پێش یاریی بەرامبەر ریال مەدرید نامەیەکم بۆنارد و هانمدا، پێم وابێ ئەوە کارێکی ئاساییە.”