رۆژنامەنووسێکی باوەڕپێکراوی ئیتاڵی ھەواڵی رێککەوتنی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەکی میلان بڵاوکردەوە.
دی ماریزیۆی رۆژنامەنووس ئاشکرای دەکات، کە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ فڕانک کیسێ لەگەڵ فڕانک کیسێی کۆتدیڤواری رێککەوتووە.
بەپێی رۆژنامەنووسەکە، یانە کەتەلۆنییەکە لە ھاوینی داھاتوو دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەل میلان کۆتایی دێت ئەم یاریزانە دەگوازێتەوە ریزەکانی.
دی ماریزۆ مووچەی کێسی خستەروو و ئاماژەی بەوەدا لەئەگەری ھاتنەدی ئەم گرێبەستە ئەوە بڕی 6 ملیۆن و 500 ھەزار یۆرۆ وەک موچەی ساڵانە وەردەگرێت.
کیسێ لە ساڵی 2017ـەوە یاریی بۆ میلان دەکات .