حوزه‌یران 28, 2022 12:18 PM

ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد، یەکەمین ئامانجی هاوینەی یوڤێنتۆس ـە

پێگە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا، ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی یوڤێنتۆس ـی ئیتاڵی لەهەوڵدایە، ئەستێرەیەکی گرنگی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پەلکێشی ریزەکانی یانەکەی بکات، لەمێرکاتۆی هاوینە.

کالچیۆ مێرکاتۆ، ئاشکرای کردووە پۆڵ پۆگبا ـی فەڕەنسی ناوەڕاستکاری شەیتانە سوورەکان، لەسەرووی ئامانجەکانی کارگێڕی بیانکۆنێری ـە.

ئایندەی پۆڵ، باسێکی بەربڵاوی رۆژنامەکانی ئەوروپایە، دەگوترێت یانەکانی پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید لەپاڵ یوڤێ ـدا، رکابەری بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە دەکەن.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە 28 ساڵانەکە، پێشووتر بۆ ماوەی 4 وەرز لەریزی یانە ئیتاڵییەکە درێژەی بەیاریی کردن داوە، لەئێستادا بەهۆی پشتگوێ خستنی لەلایەن راڵف رانگینک ـی راهێنەری شەیتانە سوورەکان، بەردەوامی پێکان، تەنها لە 20 یاریی بەشداری کردووە گۆڵێک و 8ئاسیستی تۆمارکردووە.

پۆڵ پۆگبا، لە مێرکاتۆی داهاتوو گرێبەستی تەواو دەبێت، تا ئێستا هیچ هیوایەکی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد بەدیناکرێت.

پۆڵ پۆگبا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌