ڤیدیۆ: پیپ گواردیۆلا لەسەر باسی بارسێلۆنا رۆژنامەنووسێک دەوەستێنێت لە قسە کردن

دوای یارییە مێژوویەکەی گەری 26ی پرێمەر لیگ، کاتێک مانچێستەر سیتی توانی بە ئەنجامی شەش گۆلی بێ بەرامبەر لە چێڵسی بباتەوە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەسەر باسێکی سەردەمی بارسێلۆنا پیپ گواردیۆلا رۆژنامەنووسێک لە قسە کردن دەوەستێنێت  و هەڵەیەکی بۆ ڕاست دەکاتەوە

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە، رۆژنامەنوسێک لە سەرەتایی قسەکانی دەڵێت ، دەزانم لەگەڵ بارسێلۆنا لە یەکەم وەرز توانیت پێنج ناسناو بەدەست بهێنیت، دوای ئەم قسەیە پیپ گواردیۆلا راستەوخۆ دەڵێت نەخێر شەش ناسناو بوو، بە دەستیشی ئامەژە بە ژمارە شەش دەکات، بەڵام بۆ پێکەنین ئەم کارە دەکات نەوەک تورە بوون دواتر، رۆژنامەنووسەکە لەسەر قسەکانی بەردەوام دەبێت

 

پیپ گواردیۆلا لەگەڵ بارسێلۆنا توانی لەیەکەم وەرز شەش ناسناو بەدەست بهێنیت، وەرزێکی نموونەی پێشکەش بکات

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart