لە کۆتایدا مانچێستەر یونایتد بریارە چاوەروانکراوەکەی بەرامبەر سۆلشایەردا

سۆلشایەر

 

دوای ئەوەی سۆلشایەر وەک راهێنەری کاتی یانەی مانچیستەر یونایتد دەستنیشان کرا و مۆرینهۆ لە یانەکە دوورخراوە، رۆژنامەی زە سەن لە نوێترین راپۆرتی باس لەوە دەکات خاوەنی مانچێستەر یونایتد بریاری کۆتایی داوە بەرامبەر مانەوەی ئەو راهێنەرە لە یانەکە

رۆژنامەی زە سەن ئاماژەی بەوە کردووە جۆیل ئەفرام گلیزر خاوەنی مانچێستەر یونایتد لە ئەمریکاوە بینەری یارییەکەی مانچێستەر یونایتد بووە بەرامبەر فولهام، کاتێک شەیتانە سوورەکان بە سەرکردایەتی سۆلشایەر بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەیان بردەوە، ئەم سەرکەوتنەش بووە هۆی ئەوەی جۆیل تەواو متمانە بەو راهێنەر بکات، دوای یاریەکەش راستەوخۆ لە ژوری جل گۆرینەوە قسەی لەگەڵ سۆلشایەر و بەرێوەبەری کارەکانی کردووە، پێی راگەیاندوون لەگەڵ کارگێری یانەکە کۆ ببنەوە بۆ قسە کردن لەسەر مانەوەی هەمیشەیی ئەو راهێنەرە لە یانەکە

بەڵام رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، یانەکە نایەوێت بۆندی ئەو راهێنەرە تا کۆتایی وەرز ئاشکرا بکات، چاوەڕیێن وەرزی ئەمساڵ کۆتایی بێت، دواتر بە فەرمی یانەکە ئەم بۆندە رابگەیەنێت

سۆلشایەر لەوکاتەی وەک راهێنەری کاتی یانەکە دەستنیشان کراوە توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، تا ئێستا لە سەرجەم ئەو یاریانەی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە لە پاڵەوانێتیەکان دووچاری شکست نەهاتووە، یانەکەشی گەراندۆتەوە ریزبەندی چوارەمی خولی نایابی ئینگلیزی، کە بیگ فۆر ناسراوە

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart