حوزه‌یران 28, 2022 11:38 AIM:

بارسێلۆنا ناتوانێت هاڵاند بکڕێت، هێرشبەرێکی تر دەگوازێتەوە

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو خافیێر تیباس یانەی بارسێلۆنا بێهیوا دەکات، لە گواستنەوەی ئێرلینگ هاڵاند، یانەکە گەڕایەوەی سەر بیرۆکەی کڕینی هێرشبەرێکی ئیسپانی.

خافیێر تیباس سەرۆکەی دەستەی لالیگا رایگەیاند: یانەی بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس ناتوانن هاڵاند بەدەست بهێنن، چونکە کورتهێنانی داراییان هەیە، تەنها ریال مەدرید ئەو کێشەیەی نییە.

ئەم قسەیەی تیباس لەکاتێکدایە، هاندرانی بارسا بەتاسەوە چاوەڕێی مێرکاتۆی هاوینە دەکەین، بۆ ئەوەی هاڵاند بەدرێسی یانەکەیان ببینن، بەڵام پێدەچێت یانە کەتەلۆنیەکە نەتوانێت ئەو خواستەیان جێبەجێ بکات.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەنووسی ئیتاڵی جیاکۆمۆ لاکۆبێللیس تیشکی خستوەتە سەر ئەوەی، بارسێلۆنا گەڕاوەتەوە سەر بیرۆکەی هێنانی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ بەهێزتر کردنی هێڵی پێشەوەی یانەکە.

جیاکۆمن دەڵێت ئەمەشیان سەخت دەبێت، چونکە بەرپرسانی بیانکۆنێری پلانیان هەیە بەشێوەی یەکجارەکی ئەلڤارۆ بکەنە یاریزانی یانەکە، یۆڤێ ئامادەیە 15 ملیۆن یۆرۆ+ کۆمەڵێک زیادە بداتە ئاتلێتیکۆ مەدرید.

رۆخێ بلانکۆس لەزستانی رابردوو داوای 35 ملیۆن یۆرۆی کرد، لەپێناو دەستبەرداربوون لەمۆڕاتا، گرێبەستی ئەو هێرشبەره ئیسپانییە ساڵی 2023 کۆتایی دێت، لەئێستادا بارسا و یوڤێنتۆس بەچڕی لەرکابەریدان بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ببەنە لای خۆیان.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌