حوزه‌یران 28, 2022 12:09 PM

بۆ بەدەستهێنانی بەرگریکارێک، چاڤی سێ یاریزانی یانەکەی دەکاتە قوربانی

 

لەسەر داوای چاڤی هێرناندێز لە مێرکاتۆی هاوینە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە بەرگرییەکانی یانەکە، بارسێلۆنا بەدوای یاریزانێکی سوپەر دەگەڕێت، لەو پێناوەشدا 3 یاریزانی یانەکە دەکاتە قوربانی.

چاڤی درکی بەوەکردووە، کێشەی قوڵ لەهێڵی دواوەی یانەکە هەیە، ئامانجیەتی دەرگای رۆیشتن بەڕووی هەندێ لەیاریزانەکان بکاتەوە، لەپێناو دەستەبەر کردنی بەرگریکارێکی لێهاتوو.

پێگەی (لی 10 سپۆڕت) ئاشکرای کردووە، بارسێلۆنا ئامادەسازی تەواوی کردووە بۆ رۆیشتنی ساموێل ئۆمتیتی و کلیمۆن لینگلێت و ئۆسکار مینگێزا کردووە.

ئەو پێگەیە ئەوەشی نەشاردۆتەوە یانە کەتەلۆنیەکە بەنهێنی پرسیاری لەسەر ستیڤن دی ڤرای هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان کردووە، تا لەمێرکاتۆی هاوینە تواناکانی بەدەست بهێنن.

دی ڤرای تا 2023 گرێبەستی لەگەڵ نیراتزۆری ماوە، لەئێستادا لەگەڵ بریکاری کارەکانی لەگفتوگۆدایە، لەمەڕ یەکلایی کردنەوەی داهاتووی.

لەلایەکی دیکەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ بریکاری ستیڤن قسەی کردووە، لەسەر ئایندەی ئەو بەرگرکارە هۆڵەندیە.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌