تشرینی دووه‌م 20, 2019 2:04 PM

لە یاریەکانی گەری رابردووی خولی هۆڵەندا، دی یۆنگ خراپترین یاریزانی یانەکەی بوو

فرینکی دی یۆنگ ئەستێریە هێلی ناوەراستی ئەجاکس ئەمستردامی هۆڵەندی و یاریزانی داهاتووی بارسێلۆنا، لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر هیراکلێس دووچاری پێکان هاتووە، تا ئێستا روون نەبۆتەوە دەتوانێت بەرامبەر ریال مەدرید یاریی بکات یاخوود نا لە یاریەکانی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ

لە یاریەکانی خولی نایابی هۆڵەندی یانەی ئەجاکس بووە میوانی یانەی هیراکلێس یاریییکەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر پێ دۆڕاند، گۆڵی یاریەکەش لەلایەن یاریزانی کوردی یانەکە محەمەد عوسمان تۆمار کرا، دی یۆنگ لە یاریەکە بە هۆی پێکانەوە لە خولەکی 79 یاریگایی جێهێشت، نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات بە هۆی ئازار لە رانی، یانەکەش تا ئێستا چاوەروانی پشکنینی پزیشکیە تا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاریی بکرێت ئایە دەتوانێت لە یاریی دواهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکات یاخوود نا، کەوا بڕیارەلە رۆژی چوارشەمە ئەجاکس لە یاریگایی یۆهان کرۆیف ئەرینا میوانداری ریال مەدرید دەکات لە یارییەکانی قۆناخی 16 ی چامپیۆنزلیگ،

دی یۆنگ خراپترین ئاستی لە یاریەکە پێشکەش کرد، هەر لە یاریەکەش خراپترین ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، ئەویش لە دەستدانی 20 تۆپ بوو بە درێژایی یاریەکە، کە پێشتر لە 68 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان کەمتر لەم  ڕێژە تۆپەی لە دەستدا بوو بەڵام لەم یارییە تەنیا بە 79 خولەک ئەم ڕێژە تۆپەی لە دەستدا

فرینکی دیۆنگ لە گواستنەوەی زستانە بە بری 75 ملیۆن یۆرۆ لە ئەجاکسی هۆڵەندیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنای ئیسپانیەوە کرد، بەڵام بە شێوەی خواستن لە یانە هۆڵەندیەکە بەردەوام دەبێت لە سەرەتای وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات

 

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.