ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناغی ھەشتی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا و روبەروبونەوەکان ئاشکرا کران.
بۆ راکێشانی تیروپشکەکە داڤید ڤییا ئەستێرەی پێشووی ئیسپانیا ئامادەبوو، دوای راکێشانی تیروپشکەکە، ئەنجامەکەی بەم شێوە بوو:
ـ ئەتلەتیک بلباو ـ ریال مەدرید
ـ ریال سۆسیداد ـ ریال بیتیس
ـ ڤالێنسیا ـ کادێز
ـ رایۆ ڤایکانۆ ـ مایۆرکا
یارییەکانی ئەم قۆناغە لە یەک یاریی پێک دێت و بڕیاریشە لە رێککەوتی یەکی مانگی دووی داھاتوو دەستپێبکەن، یانەی ریال مەدریدیش یارییەکەی بەرامبەر بە بلباو لە سان مامیس دەبێت واتا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجام دەدرێت.