ئایار 24, 2022 11:03 AIM:

بارسێلۆنا ناوەڕاستکارێکی پێشووی چێڵسی دەگوازێتەوە

چاڤی پێداگرە لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەیانەکەی، دوای هێنانی فیران تۆرێس و گەڕاندنەوەی دانی ئالڤێز، لەئێستادا داوای ناوەڕاستکارێکی پێشووی چێڵسی دەکات.

بارسێلۆنا لەچامپیۆنزلیگ و جامی شا چۆتە دەرەوە، لەرکاری خول و یۆرۆپالیگ ماوە، ئەنجامەکانی یانەکە رۆژ دوای رۆژ خراپتر دەبن.

پێگە نزیکەکانی یانەکە هاتنی ناوەڕاستکارێکی بڕازیلی بۆ یانەکە دووپاتئەکەنەوە.

لەئەگەری رۆیشتنی ئۆسکار مینگێزا و عوسمان دێمبێلی ئەوا رێگە بۆ یانەکە واڵادەبێت بتوانێت ئەو ناوەڕاستکارە بگوازێتەوه ریزی یانەکە و لەلیستی یاریزانەکانی تۆماری بکات.

ئۆسکار ـی برازیلی یاریزانی پێشووی چێڵسی و ئێستا شەنگهای چینی هەنگاوێک لەپەیوەندیکردن بەبارسێلۆناوە دوورە.

ئۆسکار لەنوێترین دەرکەوتنیدا دەڵێت: من ئامادەم یاریی بۆ بارسێلۆنا بکەم، بەڵام دەبێت کێشەی تۆمارکردن چارەبکەن ئەوکات دەتوانم رووبکەمە یانەکە.

لەلایەکی دیکەوە خافی میگێل لە رۆژنامەی ئاس دەڵێت دی یۆنگ کۆتا وەرزیەتی لەبارسێلۆنا و هاوینی ئایندە ریزی بلوگرانا جێدەهێڵێت.

ئۆسکاری 30 ساڵان نرخەکەی 18 ملیۆن یۆرۆیە، بەهاتنی بۆ ریزی بارسا ئەگەری رۆیشتنی دی یۆنگ زیاترەکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌