یانەی پاریس سانجێرمان ھەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی مێرکاتۆییەکی مێژووی ئەنجامبدات بەھێنانی راھێنەرێکی ناسراو و چەند ئەستێرەیەکی جیھانی.
بەپێی کەناڵی ESPN ئاشکرای دەکات، کە یانەی پاریس سانجێرمان لە پێناو رازی کردنی مباپێ بۆ مانەوە، مێرکاتۆییەکی کەم وێنە ئەنجامدەدات و تێیدا یانەکە تۆکمەتر دەکات.
بەپێی کەناڵەکە، پی ئێس جی بەنیازە زێنەدین زێدان بکاتە راھێنەریی یانەکە، ھاوکات ھەر یەکە لە پۆل پۆگبای ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد و فڕانک کیسێی ئەستێرەی میلان دەگوازێتەوە یانەکە.
ئەم ھەنگاوەی سانجێرمان بۆ ئەوەیە مباپێی ئەستێرەی یانەکە لەپاڵ مێسی و نێیمار بمێنێتەوە و پاشگەزببێتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.