راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن کە یانەیەکی پرێمەرلیگ ھاتۆتە سەر ھێل بۆ گواستنەوە ئەستێرەیەکی فەرامۆشکراوی بارسێلۆنا.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناوداری ئیسپانیا ئاشکرای دەکات کە یانەی بلوز گرێبەستێکی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوە عوسمان دێمبێلی ئەستێرەی فرەنسی و یانەکە.
ئەم رۆژنامووسە ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی بارسێلۆنا لەگەڵ دێمبێلی نەگەیشتە رێککەوتن و بڕیاریی دەستبەرداربوون و دوورخستنەوەی دا، چەندان یانە ھاتنە سەرھێل بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە و چێڵسیش بە گرنگییەوە ھاتۆتە پێش و بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەم زستانەدا بیگوازێتەوە ریزەکانی.
دێمبێلی لە ساڵی2017 لە دۆرتمۆندەوە بە بڕی 140 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و دوای ئەوکاتەوە بەھۆی زۆری پێکانەکانی بەکەمی بەشداریی لە یارییەکانی بارسا کردووە و دوای نزیکبوونەوە لە وادەی کۆتایی تەواوبوونی گرێبەستەکەی و نەگەیشتن بە رێککەوتن، بلاوگرانا بڕیاریی فرۆشتنەوەی دا.