ئایار 24, 2022 11:13 AIM:

پاریس سانجێرمان رێگا چارەی هێشتنەوەی مباپێی دۆزیوەتەوە

رۆژ دوای رۆژ داهاتووی مباپێ ترسی زیاتر لەسەر کارگێڕی یانەی پاریس سانجێرمان دروستەکات، لەنوێترین پێشهاتدا یانە فەڕەنسییەکە پلانێکی دیکەی بۆ راگرتنی ئەو هێرشبەرە داناوە.

عەبدوڵڵا بۆلما رۆژنامەنووس لەفەڕەنسا رێگە چارە نوێکەی ناسر ئالخلێفی بۆ هێشتنەوەی مباپێ ئاشکرا دەکات.

بۆلما دەڵێت: پلانی پاریس ئەوەیە زیدان بکاتە شوێنگرەوەی ماوریزیۆ پۆچێتینۆ، دواتر راهێنەرە فەڕەنسییەکە رابسپێرێت بۆ رازیکردنی کێلیان مباپێ بەبەردەوامیدان لەریزەکانی یانەکە.

هاتنی زیدان و رۆیشتنی پۆچێتینۆ ئەگەرێکی کراوەیە، بۆی هەیە لەهەر پێشهاتێکدا رووبدات، بەڵام ئەگەر زیدان ـیش بێت مانەوەی مباپێ لەیانەکە قوورس دەبێت، بەڵام پی ئێس جی پێداگرە لەسەر ئەوەی بەهۆی زیدانەوە دەتوانن بگەن بەم ئامانجە.

کێلیان مباپێ لەئێستادا ئازاده لەوەی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکات، بەڵام تاهاوینی ئایندە ناتوانێت یارییان بۆ بکات، خۆشی گووتی کە تا مێرکاتۆی هاوینە تەنها بیر لەئاست و ئەنجامی پاریس سانجێرمان دەکاتەوە، دواتر بڕیار لەسەر ئایندەی دەدات.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌