یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی گەڕانەوەی یاریزانێکی گرنگی راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرا کرد، کە مارتن برەیتویت ھێرشبەری بارسا لە پێکانەکەی جاکبۆتەوە و لەلایەن دەستەی پزیشکی رێگەی پێدرا بەشداریی لە یارییەکان بکات.
برەیتوەیت،لە مانگی 9ـی ساڵی رابردوو لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان ھات و بەناچاریی نەشتەرگەری بۆ کرا و بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ لە بارسێلۆنا دابڕا، ئەمڕۆش بەفەرمی گەڕایەوە پێکھاتەی یانەکەی.
بڕیارە ئەمشەو لە قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا بەرامبەر بلباو بوەستێتەوە، پێشبینیش دەکرێت برەیتوەیت لە نیوەی دووەم بەشداریی بکات.