ئایار 24, 2022 12:00 PM

فەرمی : دالکورد یاریزانێکی کوردی تری گواستەوە یانەکەی

یاریزانی هێلی ناوەراستی کورد هادی سالح کەریم پەیوەندی بە یانەی دالکورد کرد، هادی تەمەن 24 ساڵان لە وەرزی رابردوو لە یانەی هانینگ لە خولی ئێتان یاریی دەکرد, هادی لە وەرزی رابردوو لە ئێتان 28 یاریی بۆ یانەی هانینگ ئەنجامدا توانی 7 گۆڵ تۆمار بکات.
 
یاریزانی فرەجۆری ناوەڕاست هادی سالح لە ستۆکهۆڵم دەتسی بە یاریی کردن کردووە لە یانەی تێلوس، دواتر یاریی بۆ زۆرێک لە یانەکانی شاری پایتەختی سوێد ئەنجام داوە، لە سەرووی هەموویانەەوە یانەکانی هاڤینس و نەورۆز و هودینگ،لە ساڵی 2020 پەیوندی بە یانەی هانینگ کرد لە خولی ئێتانی سوێدی، لە یەکەم وەرزی لە 27 یاریی چوار گۆڵی تۆمار کرد
 
 
هادی لە یەکەم لێدوانی بۆ ماڵپەری فەرمی دالکورد گوتی : هەستێکی زۆر نایابە و باوەر پێ نەکراوە نوێنەرایەتی ئەو یانەیە بکەم، تەنانەت ناتوانم رونیشی بکەمەوە، هەندێک کەوتن و کارم هاتە ڕێگا هەتا گەیشم بە ئێرە، هەنگاوی زۆر هەبوو، بەڵام هیچ رێگایەکی تر نەبوو جگە لە کارە قورسەکان، بە درێژایی ڕێگاکە
 
 
هادی بەردەوام بوو لە قسەکانی گوتی : لە هەموو ئەو یانانەی یارییم کردووە لە ئاستەکانی سوێد، بەردەوام هەوڵی بردنەوەی یارییەکانم داوە بۆ هاندەران و لەبەر خاتری خۆمان کە هەمیشە هەوڵ دەدەی شتێکی تایبەت دەروست بکەی، هیچ شتێکی تر نی جگە لە هەوڵی بردنەوە
 
هادی لە کۆتایی قسەکانی بۆ هاندەرانی دالکورد گوتی : من هاندەری خۆم بووم و سڵاو بۆ خۆم و تیپەکەم دەنارد، کاتێک لە پەیژەکانی یاریگا دەوەستام، بۆیە داوا لە هاندەران دەکەم وەک من بکەن کاتێک گەنجبووم ئەنجامم دەدا، وەرن بۆ ئێرە هانمان بدەن و دەست پێ بکەین، هیودارم هەموو دلخۆش بن بۆ ئەو وەرزەی لە پێشمانە
 
Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌