ئایار 24, 2022 11:59 AIM:

سوارێز دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

ئایندەی سوارێز پرسێکی گەرمی رۆژنامەکانی ئیسپانیایە، فابریزیۆ رۆمانۆ داهاتووی ئەو گۆڵکارە ئۆرەگواییە یەکلایی دەکاتەوە.

لویس سوارێز هەست بەئارامی ناکات لەریزی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەیهەوێ لەم هاوینە ریزی رۆخێ بلانکۆس جێبهێڵێت، هەر دوێنێ دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەکە دانی بەوەدانا کە نەیتوانیوە لویزیتۆ رازی بکات بەدرێژەدان لەریزی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

فابریزیۆ رۆمانۆ وێستگەی داهاتووی لویس سوارێز ئاشکرا دەکات.

ئەو رۆژنامەنووسە متمانە پێکراوە ئیتاڵییە دەڵێت: لەسەر داوای ستیڤن جێراردی راهێنەر یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی دەستی بەجوڵە کردووە، بەدەستهێنانی تواناکانی لویس سوارێز.

سوارێز بەدرێسی ئاتلێتیکۆ لەم وەرزە بەشداری 27 یاریی کردووە خاوەنی 9 گۆڵ و 2 ئاسیستە.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌