رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک بەباشترین یاریزانی جیهان لەلایەن فیفاوە هاتە دەستنیشانکردن، کەمێک لەمەوبەر ژمارەی دەنگەکانی باشترینەکانی 2021 بڵاوکرایەوه.
دەنگدان بۆ باشترینەکانی جیهان لەلایەن کاپتن و راهێنەرەکانی سەرجەم هەڵبژاردەکانی جیهانەوە دەبێت.
لیڤاندۆڤسکی بە 48 پۆینت بۆتە خاوەنی زە بێست ـی 2021، بەجیاوازی 4 پۆینت لەپێش لیۆ مێسی دووهەمە.
محەمەد سەڵاحی خاوەن پلەی سێیەم 39 پۆینتی کۆکردۆتەوە، لەپلەی چوارەم کەریم بێنزێما دێت بە 30 پۆینت، هەروەها پلەی پێنجەم نگۆلۆ کانتێ ـە بە 24 پۆینت.
پلەی شەشەم هاوشانی کانتێ 24 پۆینتی هەیە بەر جۆرجینهۆ کەوتووه، پلەی حەوتەمیش بۆ کریستیانۆ رۆنالدۆ بووه.
کێلیان مباپێ پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە و 16 پۆینتی هەیە، لەپلەی نۆیەم کیڤن دی بروین دێت بە 11 پۆینت، پلەی دەیەم بۆ نەیمار جۆنیۆر بووە بە 10 پۆینت، پلەی یازدە و کۆتایی بوەتە بەشی ئێرلینگ هاڵاند بە 7 پۆینت.
پۆینتی باشترینەکانی 2021