کەمێک بەر لە ئێستا لە شاری زیورخی سویسری مەراسیمی ئاشکراکردنی خەڵاتەکانی زە بێست لەلایەن فیفاوە ساز کرا و تێیدا باشترین پێکھاتەی خانمان و پیاوان و باشترینی یاریزانان لە سەرجەم ھێلەکان لە ساڵی 2021 دەستنیشانکران.
گرنگترین خەڵاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن:
ـ ئیدوارد مێندی بە باشترین گۆڵپارێزی 2021 دەستنیشانکرا.
ـ ئیریک لامێلا خەڵاتی جوانترین گۆڵی پێبەخشرا .
ـ خانمە راهێنەری ئینگلیزی و راهێنەری چێڵسی ئیما هێیز وەکوو باشترین خانمە راهێنەر دەستنیشانکرا .
ـ تۆماس تۆخێلی راهێنەری چێڵسی بە باشترین راهێنەری 2021 دەستنیشانکرا .
ـ هاندەرانی فینلەندا و دانیمارک خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵیان پێدرا.
ـ باشترین پێکهاتەی ساڵی 2021 ی خانمان .
ـ باشترین پێکهاتەی ساڵی 2021 لە ئاستی پیاوان .
ـ ئەلێکسیا پۆتیاس خانمه یاریزانی بارسێلۆنا بەباشترین یاریزان لەسەر ئاستی خانمان بۆساڵی 2021 دیاریی کرا.
ـ لیڤاندۆڤیسکی خەڵاتی زە بێستی بردەوە بۆ باشترین یاریزانی 2021 .
– خەڵاتی تایبەت بەخشرایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بەهۆی بوونی بەگۆڵکار لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان.