ئایار 24, 2022 12:37 PM

هازارد وێستگەی داهاتووی یاریی کردنی دیاریی کرد

کەمی دەرفەتی یاریی کردن و بەردەوامی پێکانەکان بونەتە بەرەبەست لەبەردەم ئیدین هازارد تا ئاستی راستەقینەی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید نیشان بدات، لەئێستادا بیر لەجێهێشتنی یانە سپی پۆشەکە دەکاتەوە.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و بەریتانیا گەرمترین پرسی ئەمڕۆیان هەواڵی رۆیشتنی هازاردە لەریال مەدرید.

پێگەی (ئاس) لەسەرچاوەیەکی هەواڵی بەلجیکی زانیاری وەرگرتووە و ئاماژەی بەوە داوە هازارد بێزارە لەمامەڵەی کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەر و پێی وایە کاتی ئەوەیە ریزەکانی لۆس بلانکۆس جێبهێڵێت.

بەپشت بەستن بەو سەرچاوانە ئەو بڕیارەی هازارد دوای ئەوە هاتووە کە هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام ئانچیلۆتی یەک چرکەش لەیارییەکانی جامی سوپەر یاریی پێنەکردووە، وەک ئاماژەیەک کە ئیدین لەدەرەوەی پلانەکانی راهێنەرە ئیتاڵییەکەیە.

هازاردی 31 ساڵان چوارەم وەرزیەتی لەگەڵ ریال مەدرید، بەڵام ئاستی بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و تەنانەت نرخی ئەو هێرشبەرە لەبۆرسەی یاریزاناندا تەنها 18 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تەواو دەبێت، بەڵام بەپێی هەواڵی سکای سپۆڕتس بێت نایەوێ تا ئەوکاتە لەمەدرید بمێنێتەوە، بەڵکو ئامانجیەتی بگەڕێتەوە ریزی یانەی چێڵسی.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌