یۆڤانتۆس بۆندێكی گەورەی مانچیستەر یونایتدی ڕەتكردەوە

 

ڕۆژنامە ئیتاڵیەكان ئەمڕۆ یەكشەمە هەواڵی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە یانەی یۆڤانتۆس بۆندێكی گەورەی مانچیستەریونایتدیان ڕەتكردەوە

ماڵپەری فوتبۆڵی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە مانگی یەكی ڕابردوو یۆڤانتۆس بۆندی مانچیستەر یونایتدی ڕەتكردەوە سەبارەت بە كڕینی دۆگلاس كۆستای بەڕازیلی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ

دۆگلاسی تەمەن 28 ساڵ لە ماوەی ڕابردوودا قسەی زۆری لەسەر كرا  گوایە حەزدەكات پەیوەندی بكات بە یانەی شەیتانە سورەكانەوە لەبەرئەوەی لە تویتەر فۆڵۆی پەیجی مانچیستەر یونایتدی كرد بەلام دوای چەن كاتژمێرێك فۆڵۆكەی سڕیەوە

شایەنی باس كردنە دۆگلاس كۆستا لەم وەرزەدا هەست بە نا جێگیری و نا ئارامی دەكات لە یانەی خانمە پیرەكەدا وەك پێویست یاری پێناكرێت و بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی پێ نابەسترێت بۆیە چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت یانەكە بەجێبهێڵێڵێت لە هاوینی داهاتوودا

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart