دواین زانیاری سەبارەت بە پێکرانی کاڤانی

لە یاریی دوێنێدا ئیدیسۆن کاڤانی لە سەرەتای گێمی دووەم بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت
کاڤانی لە کاتی پێکراندا لە یاری بەرامبەر بۆردۆ

 

لە یارییەکی خولی فەڕەنسیدا کە دوێنێ ئەنجامدرا لەنێوان پاریس سانت جێرمان و بۆردۆ لە سەرەتای گێمی دووەمدا کاڤانی بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت ،

لە دوێنێوە رۆژنامەکانی فەڕەنسا باس لە پێکرانی یاریزانەکە دەکەن و ئەمڕۆش رادیۆی مۆنتیکارلۆ دەڵێ بەهیچ شێوەیەك کاڤانی ناتوانێ بەرامبەر مانچستەر یونایتد یاریی بکات بەهۆی پێکانەوە ، هەرچەندە هێشتا بەیان نامەی فەرمی یانەکە هیچ ئاماژەیەك بەوە نادا کە کاڤانی ئامادەیە یاخوود نا بەڵام رۆژنامەکانی فەڕەنسا دەڵێن کە کاڤانی ناتوانێ ئامادە بێ بۆ یاری رۆژی سێ شەمە بەرامبەر مانچستەر یونایتد،

شایەنی باسە نایماریش بەهۆی پێکانەوە ناتوانێ لە یاری چون و گەڕانەوەدا یاریی بکات و ڤێراتیش دوێنی لە پێکان گەڕاوەتەوە و قورسە ئامادە بێ بۆ ئەو یارییە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart