كانونی یه‌كه‌م 15, 2019 6:27 AIM:

سەرکێشیەکی تری نێیمار دوای سەرکێشیەکەی پاریس سانجێرمان

نێیمار جۆنیۆر

رۆژنامەکانی فرەنسا بڵاویان کردۆتەوە، کەوا نێیمار بیر لەوە دەکاتەوە سەرکێشیەکی تر ئەنجام بدات، هەوڵ دەدات لە  هاوینی داهاتوو روو لە خولی نایابی ئینگلزیی بکات نەک بگەڕێتەوە لالیگای ئیسپانیا

رۆژنامەی le10sport ی فرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە، نێیمار پێی باشە لە هاوینی داهاتوو ڕوو بکاتە خولی نایابی ئینگلزیی، نەک بگەرێتەوە لالیگای ئیسپانیا، پەیوەندی بە ریال مەدرید یاخوود بارسێلۆنای ئسیاپنایەوە بکات، دوای ئەوەی چەند جارێک هەوالی ئەوە بلاو کرایەوە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت دووبارە نێیمار بگەڕێنێتەوە یانەکەی، یاخوود ریال مەدرید هەوڵ دەدات شوێنی رۆناڵدۆ بە نێیمار پڕ بکاتەوە

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە نێیمار ئەگەر روو بکاتە ئینگلتەرا ئەوا روو یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات، دوای ئەوەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا چەند جارێک ئاماژەیان بەوە کردووە یانەکەی شاری مانچێستەر هەوڵ دەدات نێیمار بگوازێتەوە ریزەکانی، بۆیە رۆژنامەکانی فرەنساش پێیان وایە نێیمار بیر لەوە دەکاتەوە روو لە ئینگلتەرا بکات نەوەک بگەڕێتەوە لالیگای ئیسپانیا

نێیمار بە 227 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانی فرەنسیەوە کرد، دوای ئەوەی یانە پارسیەکە پارەی مەرجی شکانی بۆندەکەی دا بە یانەی کەتەلۆنیەکە

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.