ئاتلێتیکۆ مەدرید بە پۆستێک گومان لە بەکارهێنانی VAR  دەکات لە دێربی

دوای دۆرانی ئەتلێتیکۆ مەدرید لە دێربی مەدرید بەرامبەر ریال مەدرید لە یاریەکانی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، دوای یاریەکە یانەکە بە تویتێک گلەی لە بەکارهێنانی ڤار دەکات پێی وایە کە لە دژی ئەو کاری کردبێت لە یاریەکە

رۆژنامەی ئاس لە ژمارەی ئەمرۆی باسی لەو تویتەی یانە مەدریدیەکە کردووە کەوا دوای یاریەکە کردویەتی، نوسویەتی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە تویتەر گومان بەکار هێنانی ڤار دەکات کە دژی ئەو بەکار هاتبێت، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە تویتەر تویتەکەی سێ وێنەی بڵاو کردەوە، بەڵام هیچ لەسەر نە نوسیوە تەنیا ئیمۆجیەکی لەسەر داناوە، کە وێنەکان  یەکێکیان ئاماژە بە لێدانی سزای ڤینسیۆس جۆنیۆر دەکات کە لە دەرەوەی هێلی سزا خیمینیز لەو یاریزانەی داوە، وێنەی دوومیش مۆراتایە، کە توانی گۆڵ تۆمار بکات بەڵام بە بیانووی ئۆفسیاد گۆڵەکەی رەتکرایەوە، وێنەی سێیەمیش لێدانی سزای کاسێمیرۆیە لە مۆراتا دەدات، کە ئاتلێتیکۆ پێی وایە لێدانی سزای دروستە بەڵام دووبارە ڤار بەکار نەهاتۆتەوە بۆ ئەوەی بزانن لێدانی سزا بووە یاخوود لێدانی سزا نەبووە

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەم شکستەی بە 45 خاڵ گەرایەوە ریزبەندی سێیەم و ریال مەدرید بە 45 خاڵ هاتە ریزبەندی دووەم خاڵێک پێش ئاتلێتیکۆ مەدرید کەوت

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart