فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای بارسێلۆنا دەدا

رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمڕۆی بڵاو کردۆتەوە، بەهۆی درەنگ هاتنەوە ژوورەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا لە نیوەی دووەم بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێدەچێت فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای یانە کەتەلۆنیەکە بدات

رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، بە هۆی ئەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ ماوەی 2 خولەک و نیو درەنگتر لە کاتی خۆیان هاتوونە نێو یاریگا بۆ ئەوەی نیوەی دووەمی یاریەکە تەواو بکەن، لیژنەی سزاکان بۆی هەیە بە بڕی 602 یۆرۆ بە هۆی ئەوەی لایانداوە لە یاسایی ناوبژیوانی کە دەبێت تەنیا 15 خولەک پشوو وەر بگرن، هەرچەندە ناوبژیوانی یارییەکە مانزانۆ ئەم دوا کەوتنەی لە راپۆرتی دوای یاریەکە تۆمار نەکردووە،

یانەی بارسێلۆنا لە یاریەکانی گەڕی 13 خولی ئیسپانیا لە یاریگایی واندا میترۆ پۆلیتانۆ بە گۆڵێک بەرامبەربوو لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، عوسمان دیمبلی گۆلی بارسێلۆنای تۆمار کرد و گۆڵەکەی ئاتلەتیکۆش یاریزان کۆستا تۆماری کرد

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart