مێسی بە تۆمار کردنی گۆڵێک چەند ژمارەیەکی پێوانەیی دەشکێنێت

دوێنێ شەو لە یاریەکانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی بارسێلۆنا بووە میوانی یانەی ئایندهۆڤن توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکە بباتەوە، لیۆ مێسی بە تۆمار کردنی گۆڵێک چەند ژمارە پێوانەیەکی تۆمار کرد

1. لیۆ بە تۆمار کردنی گۆڵێک توانی ژمارەی گۆڵەکانی بە درێسی یەک یانە بگەیەنەتە 106 گۆڵ، گۆلێك پێش رۆناڵدۆ کەوت کە 105 گۆڵی بە درێسی یانەی ریال مەدرید تۆمار کردبوو

2،لیۆ ژمارەی گۆڵەکانی بەرامبەر دوو یانەی هۆڵەندی گەیاندە 10 گۆڵ لە پێنج یاریی ( ئەیاکس 6 گۆڵ ، ئایندهۆڤن 4 گۆڵ )

3. لیۆ مێسی ژمارەی گۆڵەکانی لەسەرجەم پاڵەوانتیەکان لە 13 یاریی گەیاندە 15 گۆڵ، ئەمەش 13 هەمین وەرزە لەسەر یەک دەتوانێت لە سەرجەم پاڵەوانتیەکان لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا سەرووی 15 گۆڵ تۆمار بکات

4. لیۆ مێسی کۆی گۆڵەکانی لە قۆناخی گروپەکان گەیاندە 66 گۆڵ، بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ لە قۆناغی گروپەکان بتوانێت لە 66 یاریی 66 گۆڵ تۆمار بکات،بووە گۆڵکاری مێژووی قۆناخی گروپەکانی چامپیۆنزلیگ

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart