ئه‌یلول 17, 2019 11:53 AIM:

ڕۆناڵدۆ : نەدەبوو هەرگیز ئەو کارە بکەم

ئەفسانەی بەڕازیلی رۆناڵدۆی دیاردە پەشیمانە لەوەی لە رابروودا کارێکی ئەنجامداوە نەدەبوو ئەنجامی بدا
رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما

 

ئەفسانەی بەڕازیلی و دیاردەی تۆپی پێ رۆناڵدۆ لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆڕت ئاماژەی بەوەدا کە کارێك زۆر لێی پەشیمانە جێهێشتنی ئینتەر میلان بوو ،

رۆناڵدۆ بۆ رۆژنامەکە وتی نایشارمەوە کە هەڵەی من بوو جێهێشتنی ئەو یانەیەی زۆرترین رێزیان لێگرتم ، رۆناڵدۆ دەڵێ لەگەڵ هیکتۆر کوپەر نێوانیان باش نەبوو بەردەوام کێشەیان هەبوو بۆیە بە مۆراتی سەرۆکی یانەکەم وت لەنێوان من و کوپەر یەکێکمان هەڵبژێرە ئەوە بوو مۆراتی منی فرۆشت بە ریال مەدرید ،

رۆناڵدۆ دەڵێ ئینتەر میلان خۆشەویسترین یانەیە کە یاریم بۆی کردووە لە دەرەوەی وڵاتەکەم و پەشیمانم کە یانەکەم جێهێشت چونکە خۆشترین ساتەکانی یارییکردنم لەو یانەیە بوو.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌