فەرمی، بارسێلۆنا کاریگەرترین یاریزانی لەدەستدا

میلۆ

 

کەمێک پێش ئێستا مەڵپەری فەرمی یانە بارسێلۆنا هەواڵی دوورکەوتنەوەی ئارتۆر میلۆی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەکەی بەهۆی پێکانەوە راگەیاند

بارسێلۆنا لە تویتەر تویتێکی کردووە نوسیویەتی، لە پشکنینی پزیشکی یانەکە دەرکەوتووە میلۆ دووچاری پێکان بووە لە ماسولکەکانی قاچی چەپی کەمترین کاتیش بۆ چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی پێویستی بە 3 یان 4 هەفتەیە

ئارتۆر لەگەڵ بارسێلۆنا لە دواین یاریەکان بە ئاستێکی بەرز دەردەکەوێت، لە دواین یاریی کلاسیکۆ ئاستێکی بەرزی پێشەکەش کرد، بۆیە چاودێران پێیان وایە لە کاتێکی هەستیار بارسێلۆنا کاریگەرترین یاریزانی لەدەستداوە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart