فەرمی، هەواڵێکی خۆش و ناخۆشتر لەو لە مەشقەکانی بارسێلۆناوە

 

ئۆتیتی

لە مەشقەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا رۆژنامە ئیسپانیەکان هەواڵێکی ناخۆش و هەواڵێکی خۆشیان بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا بڵاو کردەوە

رۆژنامەی AS ی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، مێسی ئەمڕۆ بەشداری مەشقەکانی یانەکەی نەکردووە، تەنیا مەشقی لە هۆلی مەشقەکانی یانەکەی کردووە کە چەند ڕاهێنانێکی تایبەتە بە توانای جەستەی

رۆژنامەکە باسی لەوە کردووه بەشداری کردنی ئەو یاریزانە لە یاریی بەرامبەر بلباو جێگای گومانە

مۆندۆ دیپەرتیڤۆ باسی لەوە کردووە، ئۆتیتی دوای دابڕانێکی زۆر ئەمرۆ گەراوەتەوە مەشقی یانەکە، بەشداری بەشێک لە مەشقەکانی کردووە

مێسی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤاڵێنسیا تووشی پێکان هات، لە کلاسیکۆ بەشداری تەنیا 20 خولەکی یاریەکەی کرد، بەڵام ئەمرۆ دووبارە بەشداری مەشقەکانی یانەکەی نەکردووە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart