رامۆس توانی لە کلاسیکۆ ژمارەیەکی مێسی بشکێنێت

رامۆس و مێسی لە یاریی کلاسیکۆ

 

شەوی رابردوو کلاسکۆی جامی شایی ئیسپانیا لە نێوان ریال مەدرید بارسێلۆنا لە یاریگایی کامپ نو بەڕێوە چوو، یاریەکەش بە بەرامبەربوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات، رامۆس ژمارەیەکی نوێی تۆمار کرد

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید دوای یاریەکە بڵاوی کردەوە کەوا رامۆس تا ئێستا توانیویەتی 40 یاریی بەشداری کلاسکۆ بکات، بەمەش یاریەک پێش مێسی کەوتەوە کەوا 39 یاریی کلاسکیکۆی ئەنجام داوە، لەو نەوەی ئێستا کە بەشداری کلاسیکۆ دەکەن مێسی و رامۆس خاوەن زۆرترین ژمارەی یاریی کلاسکۆن

تەنیا سێ یاریزان زیاتر لە مێسی و رامۆس بەشداری کلاسیکۆیان کردووە ئەوانیش خینتۆ و سانچێز لە ریال مەدرید و چاڤی لە بارسێلۆنا بە 42 یاریی پلەی یەکەمیان گرتووە

رامۆس لە سەرجەم کلاسیکۆکان توانیویەتی 4 گۆڵ تۆمار بکات، هەرچی مێسی لەو 39 یارییە توانیویەتی 26 گۆڵ تۆمار بکات

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart