ئەستێرەیەکی پـێشووی مانچێستەر یونایتد ئامۆژگاری یاریزانەکانی لیڤەرپوول دەکات

پول ئینس

 

لە نوێترین چاوپێکەوتنی پول ئینس ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، ئامۆژگاری یاریزانەکانی لیڤەرپوول دەکات، پێی وایە ئەگەر ئەو کارە بکەن دەتوانن ببنە پاڵەوانی پرێمەرلیگ

پول ئینس بۆ رۆژنامەی زە سەن باسی لە دۆخی ئێستای یانەی لیڤەرپوول کردووە گوتیەتی، ئەگەر یاریزانەکانی لیڤەرپوول بیانەوێت ببنە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، ئەوا پێویستە ئەم قۆناخە زۆر بە تەرکیزەوە یاریی بکەن

ئینس کە خۆی بۆ یانەی لیڤەرپوولیش یاریی کردووە بەڵام نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە زیاتر گوتی، یاریزانەکانی یۆرگن کلوپ خاوەن هێز و توانای زۆر بۆ بوون بە پاڵەوانی خولەکە و لە توانایاندایە ئەو کارە بکەن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو دەستکەوتە بەدەست بهێنن من ئامۆژگاریان دەکەم واز کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بهێنن تەنیا تەرکیزی خۆیان بخەنە سەر ئەو یاریانەی لە خولەکە ماویانە

ئینس دەربارەی هاندەرانی ریدز دواوە گوتی، بەڵێ هاندەرانی لیڤەرپوول یەکێکن لە باشترینەکانی ئینگڵتەرا بۆیە پێوستە لەسەر هاندانی تیپەکە بەردەوام بن تا ئامانجی خۆیان دەپیکن

پول ئینس لەگەڵ مانچێستەر یونایتد توانیویەتی لە ساڵی 1993 و 1994 دوو ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی بباتەوە، بەڵام لەگەڵ لیڤەرپوول نەیتوانیوە ناسناو بباتەوە، لیڤەرپوول لە وەزری 1989 تاکوو ئێستا نەیتوانیەوە ناسناوی خولی نایابی ئینگلزیی بباتەوە، بۆیە هاندەران ئەم وەرزە بە هیوان یانەکەیان دوای ساڵانێکی زۆر یەکەم ناسناو بباتەوە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart