ئه‌یلول 12, 2021 5:10 PM

تەواو : کومان یاریزانێکی بۆ ماوەی 4 مانگ لەدەستدا

یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد کە ھێرشبەرێکی بەھۆی پێکان بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن دادەبڕێت.

رۆمێرۆی رۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد ، کە مارتن برەیتوەیت بەھۆی کاریگەریی و گەورەیی پێکانەکەی بۆ ماوەی 4 مانگ لە یانەی بارسێلۆنا دوور دەکەوێتەوە.

ئەم پێکانە لە کاتێکدایە، بڕیارە شەوی سێشەممە لەیەکەم گەڕی وەرزی نوێی چامپینزلیگ، بارسێلۆنا لە یاریگەی خۆی پێشوازی لە بایرن میونشن بکات و بارسا جگە لە برەیتوەیت بەھۆی پێکان لە تواناکانی ھەریەکەلە ئەگوێرۆ و فاتی ودێمبێلی بێبەش دەبێت.

ئەمەو تا ئەم ساتە بارسا بە فەرمی جۆری پێکان و دابڕانەکەی رانەگەیاندوو و پێشبینی دەکرێ پشکنینی زیاتریی بۆ بکرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس