پیکێ دوای یاریەکە باس لە ناوبژیوان یەدەگ بوونی مێسی دەکات

پیکێ

جیرارد پیکێ یاریزانی بارسێلۆنا دوای یاریەکە لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن باسی لە پێکانی مێیس و ئاتسی ناوبژیوانی یاریەکە کرد

پیکێ دەربارەی مێسی گوتی: “هەموومان ئەوەمان دەزانی مێسی کەمێک ئازاری هەبوو، بۆیە باشتر بوو لە نیوە دووەم بەشداری بکات، پێم وایە ئەنجامەکەش خراپ نەبوو

دەربارەی ناوبژیوان پیکێ گوتی” ناوبژیوان ماتیۆ لاهۆز یەکێک لە باشترین یاریەکانی بەڕێوە برد، پێم وایە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە
پیکێ دەربارەی جۆنیۆریش گۆتی، لە داهاتوو دەبێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان زۆر بە خێرایی گەشەی کردووە

پێکێ دەربارەی پاڵەوانتیەکان گوتی، پێم وایە لالیگا و چامپیۆنزلیگ گرنگترن لە سەرجەم جامەکان، بەلام رکابەری کردن لەسەر سەرجەم ناسناوەکان لە خوێنمان دایە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart