ئەو کارەی کە هیچ کەسێك لە مێژووی پریمەرلیگدا نەیکردووە

سۆڵسکایەری یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد و راهێنەری پێشووی یانەکە بەر لە 20 ساڵ کارێکی ئەنجامدا کە تاکوو ئێستاش هیچ یاریزانێك نەیتوانیوە ئەنجامی بدا
ئۆڵی گۆنەر سۆڵسکایەر

 

ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە سۆڵسکایەری یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد و راهێنەری ئێستای شەیتانە سوورەکان مێژوویەکی گەورەی تیادا تۆمارکرد لە رۆژێکی وەکوو ئەمرۆدا و ساڵی 1999 لە یارییەکدا مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی 8 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەرکەوتنی بەسەر نۆتینگهام فۆرێستدا تۆمارکرد ،

لە یارییەکەدا سۆڵسکایەر سووپەر هاتریك ( چوار گۆڵ ) ی تۆمارکرد ئەوەی جێگای باسە سۆڵسکایەر لە خولەكی 72 هاتە یاریگاو بوو بە یەکەم یاریزانی یەدەگ ئەو مێژووە تۆماربکا ،

سۆڵسکایەر لە سەرەتای ساڵی تازە بوو بە راهێنەری مانچستەر یونایتد و پێشتر یاریزانی یانەکە بووە و بە چەکی یەدەگی فێرگسۆن ناوی دەرکردووە چونکە لە زۆرترین کاتدا مانچستەر یونایتدی لە کۆتا خولەکەکاندا رزگارکردووە و دیارترین گۆڵیشی گۆڵی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگە بەرامبەر بایێرن مونیخ

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart