ڤیدیۆ: هاندەرانی وێستهام وشەی رەگەز پەرستی دژی محەمەد سەلاح بەکار دەهێنن

لە یاریەکانی خولی نایابی ئینگلزی دوشەمەی رابردوو لە لەندەن لیڤەرپوول بووە میوانی وێستهام یونایتد، یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات، بەڵام لە یاریەکە  هاندەرانی وێستهام وشەی رەگەز پەرستیان بەرامبەر محەمەد سلاح یاریزانی لیڤەرپوول بەکار هێنا

لە گرتە ڤیدیۆک دەردەکەوێت کە لە نێو هاندەران گیراوە هەندەرانی وێسهام بە وتنەوەی وشەی نەشیاو بەرامبەر ئیسلام دەیانەوێت محەمەد سڵاح تورە بکەن، چونکە ئەم یاریزانە موسڵمانە، دوای بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵەش تا ئێستا وێستهام هیچ هەڵوێستێکی نەبووە و ناوی ئەو هاندەرانەی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لیژنەیەک بۆ سزادانی ئەم هاندەرانە و یانەکە دروست بکات، چونکە بە توندی دژی ئەو کارەیە لە یاریگاکان ئەنجام بدرێت

 

گرتە ڤیدیۆکە کە رۆژنامەنووس مۆتاز بڵاوی کردۆتەوە دەردەکەوێت هاندەران جوێن بە ئیسلام دەدەن بۆ ئەوەی سڵاح تورە بکەن

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart