ته‌مموز 19, 2021 6:55 PM

ناوەڕۆکی گفتوگۆی نێوان مێسی و نێیمار ئاشکرا بوو


یاریزانێکی ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا ناوەڕۆکی گفتوگۆی نێوان لیۆنێل مێسی و نێیمار داسێلڤا دوای یاریی کۆتایی کۆپا ئەمەریکا ئاشکرا کرد.

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی ھەواڵی ESPN لەسەر زاری لیادرۆ پاریدێس ئەو گفتوگۆیەی ئاشکرا کرد و گووتی ” ئەوان لەسەر ژیان قسەیان کرد زیاتر لە یاریی تۆپی پێ و خودی یاریی کۆتایی کۆپا ئەمەریکا”

پاردێس ئەوەشی ئاشکرا کرد” قسەی ئەم دوو ئەستێرەیە لەسەر دوای پاڵەوانییەتییەکە بوو وەک کات و شوێنی پشووکانیان، ھاوکات بەھیچ جۆرێک باس لە بابەتی دیکە نەکراوە”

ئەمەو لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا، ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەگۆڵێک لەبرازیلی بردەوە و جامەکەش لەلایەن مێسییەوە بەرزکرایەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس