ته‌مموز 19, 2021 6:20 PM

کریستیانۆ داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

باس و خواسی زۆر هەیە لەبارەی چارەنووسی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یوڤێنتۆس ،یاریزانەکەش ئۆفەرێکی پێشکەش یانەکەی کردووە .

 

پێگەی (سپۆڕت) ئاشکرای کردووە کە ڕۆناڵدۆ ئامادەیە لەپێناو ڕازیکردنی یوڤێنتۆس کارێکی سەیر بکات.

گرێبەستی ڕۆناڵدۆ هاوینی ساڵی ئایندە دوماهی دێت بۆیە یانەکە نایەوێ بەبێ بەرامبەر لەدەرگای یوڤێنتۆس ئەرینا بچێتە دەرەوە .

لەبری هەڵکشانی تەمەنی و زۆری مووچەکەی هیچ یانەیەک ئامادە نییە ڕۆناڵدۆ لەخۆی بگرێت بۆیەش دۆن لەهەوڵدایە گرێبەستەکەی لەگەڵ بیانکۆنێری تازە بکاتەوە.

 

ڕۆناڵدۆ ساڵانە 60  ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لەیوڤێنتۆس وەردەگرێت بۆیە لەپێناو مانەوە ئامادەیە 50% ـی مووچەکەی کەمبکاتەوە و گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس