ته‌مموز 19, 2021 5:06 PM

یاریزانێکی بارسا بای بای لە یانەکەی دەکات و دەچێتە پرێمەرلیگ


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن کە یاریزانێکی بارسا بەدەم داواکاریی یانەکەی دێت و لە بەجێھێشتنی یانەکەی رازییە.

رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت، کە مارتن برەیتوەیت رازی بووە بارسا جێبھێڵێت و روو لە یانەیەکیتر بکات.

بەپێی رۆژنامەکە، برەیتوەیت روو دەکاتە پرێمەرلیگ و ھەر یەکە لە یانەکانی وێستھام و برایتۆن و ولڤرھامتۆن ھەوڵی گواستنەوەی دەدەن و وێسیھامیش نزیکتریانە.

ئەمەو چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، رۆژنامەکانی ئیسپانیا باسیان لەوە کرد، کە یانەی بارسێلۆنا داوایان لە برەیتوەیت کردووە لە دوای یانەیەک بگەڕێت و ریزی بلاوگرانا جێبێڵێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس