ته‌مموز 19, 2021 5:28 PM

یوڤێنتۆس شوێنگرەوەی ڕۆناڵدۆی دیاریکرد

پێگەیەکی ئیسپانی بیرۆکەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بۆ شوێنگرەوەی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا کردووە .

 

پێگەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ئاشکرای کردووە کە پلانی بیانکۆنێری ئەوەیە لەهاوینی 2022 هێرشبەرێکی لاو بۆ شوێنی ڕۆناڵدۆ بگوازێتەوە .

بەپێی هەواڵی ئەم پێگەیە بێت بەرپرسانی یوڤێ دەیانەوێ هاوینی داهاتوو هاڵاند بگوازنەوە بۆ شوێنی ڕۆناڵدۆ چونکە ئەوکات مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دەبێته 75 ملیۆن یۆرۆ .

 

شیاوی باسە لەئێستادا کۆمەڵێک یانەی زلهێز لەململانێدان بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی هاڵاند و نرخی ئێستای 130 ملیۆن یۆرۆیە.

هاوکات چەند پێگەیەک باس لەوە دەکەن کەلەئێستادا ڕۆناڵدو لەگەڵ جۆرجینا لەفەڕەنسان بۆ بەشداری کردن لەفێستیڤاڵی کان ،پێدەچێت بەنهێنی لەگەڵ ناسر خلێفی گفتوگۆ بکات ، بۆ پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی PSG.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس