حوزه‌یران 10, 2021 8:39 PM

گرێبەستێکی ڕەتنەکراو لە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە بۆ ھالاند


ھەواڵەکان دەربارەی گواستنەوەی ھالاند بۆ خولی نایابی ئینگلیزی رووی لە زیادبوون دایە و لە نوێترینیان پارەیەکی خەیاڵی لەلایەن یانەکی پرێمەرلیگەوە دابین کراوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای دەکات،کە رۆمان ئەبرامۆڤێچ سەرۆکی یانەی چێڵسی ئامادەیی دەربڕیوە بە بڕی 155 ملیۆن پاوەند ئیرلینگ ھالاند لە بۆروسیا دۆرتمۆندەوە بگوازێتەوە یانەی بلووز.

ھەر بەپێی رۆژنامەکە، یانەی چێڵسی ھەموو توانا داراییەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بەمەبەستی گواستنەوەی ئەم یاریزانە نەرویجییە، ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر چەند یانەیەکیتر گرنگیان پێداوە بە تایبەتی یانەی ریال مەدرید، بەڵام بەرزی نرخەکەی رێگر بووە لەھاتنە پێشەوەی یانەکان بەمەبەستی کڕینەوەی.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس