حوزه‌یران 10, 2021 12:30 PM

پێرێز پلان بۆ کڕینی دوو ئەستێرەی بایرن میونشن دادەنێت

پێگەکانی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکەن کە گواستنەوەی دەیڤید ئالابا چاوی پێرێزی تێر نەکردووە و بۆسەی بۆ دوو ئەستێرەی دیکەی بایرن داناوە .

 

فلۆرێنتینۆ پێرێز بەنیازە بەشێکی زۆری یاریزانەکانی بخاتە بازاڕی فرۆشتن ئەو پارەی دەستی دەکەوێت کەلێن ـەکانی پێکهاتەکەی ئانچیلۆتی پێ پڕکاتەوە .

 

ڕۆژنامەی (بێڵد) ـی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە کە ڕیال مەدرید بە جددی لەسەر هێڵـە بۆ پەلکێش کردنی دوو ئەستێرەی دیکەی هەرێمی باڤاریا بەرەو مەدرید.

یۆشوا کیمیچ و کینگسلی کومان ئامانجی سەرەکی پێرێز و داواکاری تایبەتی ئانچیلۆت ـین.

 

کومان لەم وەرزە لەگەڵ بایرن لەکۆی 36 یاریی 8 گۆڵ و 15 ئاسیستی هەبووە و نرخەکەی 65 ملیۆن یۆرۆیە .

لەبەرامبەردا یۆشوا کیمیچ ـی 26 ساڵان نرخەکەی تا 90 ملیۆن یۆرۆ دەچێت لەم وەرزە لەکۆی 34 یاریی 6 گۆڵ و 14 ئاسیستی هەبووە ،یاریزانێکی جۆکەرە لەزیاتر لەشوێنێک دەتوانێت یاریی بکات، هاوکات هەردوو یاریزانەکەش ساڵی 2023 گرێبەستیان لەگەڵ بایرن میونشن دوماهی دێت.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس