حوزه‌یران 10, 2021 3:28 AIM:

لاپۆڕتا ترسی لەوە هەیە پێرێز ئەستێرەیەکی تازە دەرکەوتووی بارسا بڕفێنێت

سەچاوە هەواڵییەکان ئاشکرای دەکەن کە ڕیال مەدرید خۆی بۆ گەوهەرێکی کەتەلۆنی مەڵاس داوە ،دەیهەوێ پەلکێشی ڕیزەکای بکات.

تەلەڤزیۆنی (گۆڵ) ئاشکرای کردووە کە لاپۆڕتا ترسی هەیە لەوەی ڕیال مەدرید بەهرەمەندێکی تازە هەڵکەوتووی لاماسیا پەلکێشی ڕیزەکانی بکات .

ئیلیاکس مۆریبا کە بەپۆگبای نوێ ناودەبرێت ،دەمێکە ژێر بەژێر ئامانجی ڕیال مەدریدە دەیانهەوێ ناجێگیری دۆخی دارایی یاریزانەکە بقۆزنەوە و بیکەنە سەربازێکی قەڵای سپی.

بارسێلۆنا چەند ڕۆژێکە پلان دادەڕێژێت بۆ ئەوەی پۆگبای نوێ ڕازی بکات بەمانەوە چونکە ترسی لێ نیشتووە کە پێرێز تەڵەی بۆ گرتنی مۆریبا ناوەتەوە .

مۆریبا ـی 18 ساڵان 2022 گرێبەستی دوماهی دێت لەگەڵ بلوگرانا ،نرخەکەی 10 ملیۆن یۆرۆیە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس