ته‌مموز 22, 2021 1:33 AIM:

سێ یاریزانی گرنگ ڕیزەکانی بارسێلۆنا جێدەهێڵن

لەگەڵ هاتنی لاپۆڕتا چاوەڕێ دەکرێت ڕیفۆرمێکی گەورە لەیانەکە ئەنجام بدرێت ، بەدەر لەهێنانی یاریزان 3 یاریزانی گرنگ یانەکە جێدەهێڵن.

 

پێگەی (ئاس) بڵاویکردۆتەوە کە 3 یاریزانی گرنگی بارسا لەسێ هێڵی یاریگە ڕیزی بارسا جێدەهێڵن.

 

بەپێی هەواڵی ئەم پێگەیە بێت هەریەک لە بۆسکێتس و ئالبا و گریزمان ئەو سێ یاریزانەن کە ئەم هاوینە ماڵئاوایی لەبلوگرانا دەکەن.

(ئاس) بڵاویکردۆتەوە کە گریزمان دەگەڕێتەوە فەڕەنسا و ڕوودەکاتە PSG و هاوکات جۆردی ئالبا ڕێچکەی سوارێز دەگرێتەبەر و دەبێتە یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید ، هاوکات سێرخیۆ بۆسکێتس ڕوودەکاتە ڕیزەکانی بایرن میونشن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە بارسێلۆنا هەریەک لە ئەگوێرۆ و ئێریک گارسیا بەمیدیاکان بناسێنێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس