ته‌مموز 23, 2021 2:38 PM

ناوی ئەو 10 یاریزانە ئاشکرا بوو کە لەم هاوینە ڕیال مەدرید دەستبەرداریان دەبێت

چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە لەپێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەڕیزی یانەکە ،ڕیال مەدرید دەستەرداری 10 یاریزانی یانەکەی ببێت .

 

پێگەی (ئاس)ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە لەپێناو بەدەستهێنانی بڕێک پارە تا ڕیزەکانی یانەکەی پێ بەهێزتر بکات ڕیال مەدرید ناچارە دەستبەرداری 10 یاریزانی یانەکەی ببێت.

ئەو یاریزانانەی ئەم هاوینە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵدەکرێت تا مەدرید جێبهێڵن بریتین لە ، هازارد ، گاریث بەیڵ ، ئیسکۆ ، ئاسێنسیۆ ، مارسێلۆ ،ماریانۆ ، سێبایۆس ، بۆرخا مایۆرال ،لوکا یوڤیچ ،ڕافا ڤاران.

فرۆشتنی ئەم یاریزانانە بۆ کۆکردنەوەی پارەیە بۆ ئەوەی یاریزانی دیکە بگوازنەوە کەلەئێستادا یانەکە بەچڕی لەهەوڵدایە هەریەک لە ئیدواردۆ کاماڤینگا و ئێرلینگ هاڵاند و کێلیان مباپێ بگوازێتەوە ڕیزەکانی یانەکە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس