بارتیمۆ کڕینی ئیسکۆ لە ریال مەدرید یەکلای دەکاتەوە

بارتیمۆ لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ پەیامنێری کادینا کۆپی

لە نوێترین لێدوانی بۆ کادینا کۆپی بارتیمۆ سەرۆکی بارسێلۆنا باسی لە چەند پرسێک کرد، لە نێویشیان کڕینی ئیسکۆ یاریزانی ریال مەدرید

بارتیمۆ لە چاوپێکەوتنەکەی باسی لە بۆندی چەند یاریزانێکی یانەکەی کرد و گوتی، بۆندی لیۆ مێسی نوێ دەکەینەوە کە ساڵی 2021 کۆتایی دێت، بەهەمان شێوە بە نیازین لە یاریی لیۆن نوێ کردنەوەی بۆندی ئەلبا را بگەیەنین، چونکە ئەو باشترین یاریزانی باڵی چەپە دەیەوێت لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت

دەربارەی بۆندی راکیتیچ و رابیۆت بارتیمۆ گوتی، هیچ رێککەوتنێمان لەگەڵ رابیۆت نیە، بەم زوانە لەگەڵ راکیتیچ قسە دەکەین بۆ نوێ کردنەوەی بۆندەکەی

بارتیمۆ وەڵامی پرسیاری ئەوەی دایەوەکە بۆند لەگەڵ ئیسکۆ ئیمزا دەکەن یاخوود نا گوتی، بە پێکەنینەوە بەڵێ ئەگەر ریال مەدرید نیازی فرۆشتنی هەبێت من راستەوخۆ قسە لەگەڵ پێرێز دەکەم و ئەو یاریزانە دەکرین ، ئێمە هیچ کێشیەکمان نیە لەگەڵ ریال مەدرید بۆ هەر یاریزانێک بمانەوێت قسە لەگەڵ پێرێز دەکەم، زۆر جار سەیری یاریەکانی ئەو یانەیە دەکەم

لە کۆتایی قسەکانی بارتیمۆ گوتی، ناخۆشترین دوو ڕۆژی ژیانم کۆچی دوای یۆهان کرۆیف و تیتۆ ڤیلانۆڤای راهێنەری پێشووی یانەکە بوو بە داخەوە

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart