ئایار 5, 2021 11:57 PM

بەر لەیاریی چێڵسی زیدان پەیامێکی گرنگی بەیاریزانەکانی داوە

لەدواین یەکەی مەشق و ڕاهێنانی ڕیال مەدرید لەیاریگەی ستامفۆرد بریج بۆ یارییە چارەنووسازەکەی یانەکە دژی چێڵسی زیدان پەیامێکی گرنگی بەیاریزانەکانی داوە .

 

بڕیار وایە سبەی شەو کاتژمێر 10 ستامفۆرد بریج ببێتە شانۆی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان چێڵسی و ڕیال مەدرید.

 

بەر لەم یارییە لەدواین یەکەی مەشقی ڕیال مەدرید زیزۆ پەیامێکی گرنگی بەیاریزانەکانی گووتووە وەک ورە بەرزیەک بۆ ئەم یارییە ئاگرینەی چاوەڕێیانە.

 

بەپێی لێکدانەوەی بەرنامەی( ئێل چرینگیتۆ ) بێت زیدان لەدوای ڕاهێنان هەمووانی کۆکردۆتەوەو پێی ووتوون :-

: ” پێویستە وەک جەنگاوەر بین ، کاتێک ئەو تۆپە لامانە دەمانەوێت چێژی لێ وەرگرین ، ئەوە هەمیشە ڕیاڵ مەدریدە ، با بڕۆین ” .

 

شیاوی باسە یاریی چوون بەیەکسان بوون بەگۆڵێک کۆتایی هات ،براوە دەگاتە فایناڵ و ڕووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس