ئایار 5, 2021 3:20 PM

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا کۆتایی ھات


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، کە ئەستێرەیەکی بارسا بەھۆی ئەنجامدانی سێیەم نەشتەرگەریی لە چۆکیدا بۆ ماوەیەکی درێژتر لە یاریگەکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دەڵێت، ئانسۆ فاتی کە ماوەیەکی درێژە لە بارسێلۆنا دابڕاوە، سێیەم نەشتەرگەری لە چۆکیدا ئەنجامدەدات.

بەپێی رۆژنامەکە، لەدوای ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە، ئەوە ئەم وەرزە بۆ فاتی کۆتایی دێت وناتوانێت بەشداری لە ھیچ یارییەکی بارسا بکات، ھاوکات بەشێوەیەکی فەرمیش لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یارییەکانی یۆرۆ دووردەکەوێتەوە.

فاتی لە یارییەکی خولی ئیسپانی بەرامبەر ریال بیتیس تووشی پێکان ھات و بەھۆیەوە یانەکەی ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ ماوەی 4 مانگ دادەبڕێت، بەڵام بەئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە ئەوە ماوەی دوورکەوتنەوەی درێژتر دەبێتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس