ئایار 6, 2021 8:12 AIM:

محەمەد ئیبراهیم : بەگەورەیی خۆتان بمبوورن بمبوورن بمبوورن

داوای لێبووردن لە هەموو گەنجان و وەرزشدۆستانی کوردستان ئەکەم، بەگەورەیی خۆتان بمبوورن بمبوورن بمبوورن….

ئەزانن بۆ؟ چونکە ئێمە چەند ساڵە خەریکی خۆڵ کردنە چاوی ئێوەی بینەرین و ئیش لەسەر عەتف و سۆزی ئێوە دەکەین، دڵنیابن و هەرگیز باوەڕ بە ووشە توڕهاتانە مەکەن کەلە خۆمان ناوە ڕۆژنامەنوس و شیکەرەوە و ئەم شتانە باوەڕبکە هیچیان نین و خۆمان ئەخەڵەتێنین، ئیوەش هیچتان لە ئێمە کەمتر نیه و وەک ئێمە ئەیبینن…
وەرە زەلام تۆ بێیت خۆ و بەو شتانەی سەرەوە بزانیت و بێیت وەسفی میسی بکەی کە دوو گۆڵی کردووە لە یارییەک یان لێدانی ڕاستەوخۆی خستۆتە گۆڵەوە هههه، گەمژە میسی پانزە ساڵە ئیبداع ئەکا لە تۆپی پێ جوڵەیەکی تر نەماوە بە تۆپەوە بیکات و هەمووی خەتم کرووە،، هەموو جیهان ناتوانێت تایبەتمەندی میسی باس بکات، میسی تەنها بۆ ئەوەیە دەست بخەیتە ژێر چەناگەت و چێژی لێوەرگری نەک لەبەر خاتری هاندەر شتی دووبارە بڵێیت بەدەری دانەر ئەسڵان ئەڵێت لێخوڕە دەشتە…
ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵی کرد، وای لەو هەواڵە موهیمە، ڕۆناڵدۆ حەڤدە ساڵە فریادڕەسی تیپەکانیەتی بە هاتریک و سوپەر هاتریک و دوو گۆڵ، بەڵام نا با باسی بکەین چونکە هاندەرانی ڕۆناڵدۆ بەدڵیانە،، یەع لەو بیرکردنەوەیە….میسی و ڕۆناڵدۆ هەر شتێک بکەن جوان نییە و ڕوداوی ڕۆژ نییە چونکە دووبارە و سەد بارەیە……
ئەزانن خۆتان گەمژەن نەک بینەر، گەورەترین ڕوداوی بیستی ڕەمەزان بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی بوو لەلایەن ئینتەرەوە کە گرنگە شرۆڤەی بۆ بکەیت چونکە دوای نۆ ساڵ ئەو نازناوەی لە چنگی یوڤی دەرکرد، لە نێو پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا یەکەم پاڵەوان بوو، بەڵام نا ئەوە بۆ تۆ نابێت هههه…
دواخستنی کلاسیکۆی ئینگلتەرا ڕوداوێکی گەورەیی تر بوو کە پێویستی بە شرۆڤەکردن هەبوو چونکە هاندەرانی یونایتد داواکارییان هەبوو، بە ناو پڕۆفیسۆر تۆ وەرە ئەوە بۆ بینەر ڕوون بکەرەوە بزانە ئەو هاندەرانە شێتبوون وا ئەکەن کە یانەکیان دووەمی پریمەرلیگە و لە کۆتایی یۆرۆ لیگ نزیکە،، بەڵام ئەوەش نازانیت….
لە کۆتایشدا دەڵێم خوا خۆی ئاگادارە تەنها کەسێکم بە ئامانج نەگرتووە لەم پۆستەیا و هەر کەسێکیش کە دەیخوێنێتەوە و وا تێ ئەگا لەگەڵ ئەومە من پێی ئەڵێم بەڵێ بەڵێ بەڵێ لەگەڵ تۆمە….
دیفاعیش لە خۆم ناکەم منیش لەو ڕیزەدام، بەڵام خۆتان ئاگادارن کە من چالاکی ڕۆژانەم لەسەر وەرزش نییە،، وە سەلام

محمد ئیبراهیم… خوێنەرەوەی هەواڵەکانی وەرزش

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس