ئایار 6, 2021 11:17 AIM:

لاپۆڕتا ناوی ئەو ئەستێرەیەی ئاشکرا کرد کە کار لەسەر گواستنەوەی دەکات

 

لێرە و لەوێ چاودێری وردی هەنگاوەکانی لاپۆڕتا دەکرێن ،هەمووان چاوەڕێن درک بەگۆڕانکارییەکانی خوان لاپۆرتای بکەن.

 

هاڵاند و مباپێ و نەیمار ئەم سێ ناوەی ئەم ماوەیە بەشێوەیەکی بەرچاو بەبارسێلۆنا دەلکێندرین لەنێوانیاندا خواستی لاپۆڕتا ئاشکرا بوو ئاخۆ نیازی کامەیانی هەیە.

ئەمشەو کاتژمێر 10:30 بارسێلۆنا و ئاتلەتیک بلباو لەمیانەی فایناڵی جامی شا بەیەک دەگەن ،پێش ئەو یارییە لاپۆڕتا دەگاتە هاندەرێک ،هاندەرەکە داوای وێنەی یادگاری لێدەکات ،لەکاتی چرکاندنی وێنەکەدا لاپۆڕتا ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات کە ئامانجیەتی بیگوازێتەوە بلوگرانا.

 

هاندەرەکە بە لاپۆڕتا دەڵێت: نە مباپێ نەهاڵاند ٫ نەیمارم دەوێ..

لاپۆڕتا لەوەڵامدا دەڵێت:” زۆر باشە منیش بەو سەرسامم “.

ئەمەش گەواهیە لەسەر ئەوەی لاپۆڕتا کار لەسەر گەڕانەوەی نەیمار دەکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس